ئەوروپائیتاڵیابازاری گواستنەوە

ئەیسی میلان پەیوەندی بە ئامانجەکەی دەکات

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لەوە دڵنیا بونەتەوە کە گۆنزالۆ هیگواین ریزەکانیان جێدێڵێت، بۆیە پەیوەندیان بە کریستۆڤ پیاتیک هێرشبەری جێنەوا کردووە.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ ئاشکرایکردووە بەرپرسانی رۆسێنەری لە پێناو رازیکردنی هێرشبەری پۆڵەندی لە رێگەی لیۆناردۆی بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیان پەیوەندیان بەم یاریزانە کردووە و پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستەکە بە فەرمی واژۆی لەسەر بکرێت.

لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی جێنەوا لە پێناو دەست بەرداربوون لە هێرشبەرەکەیان داوای 40 ملیۆن یۆرۆیان کردووە و یانەکەی شاری میلانۆش چاوەرێ چوونی هیگواین دەکەن بۆ ریزەکانی چێڵسی دەکەن بۆ ئەوەی لە پارەی فرۆشتی ئەم یاریزانە، شوێن گرەوەکەی بگوازنەوە ریزەکانیان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close