ئەوروپائیتاڵیا

یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو

یاریگا
ماوەیەکە پێکان بەرۆکی یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیای گرتووە و بەم هۆیەوەش چەندین یاریزان لەم یانەیە دابڕاون.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی شاهانەکان خێسۆس ڤایێخۆی بەرگریکار هەستی بە ئازارێکی زۆری کرد و بەم هۆیەوە راهێنانەکانی جێهێشت و دواتر پزیشکەکانی یانەکە رایانگەیاندووە کە بەرگریکارەکە لە مامۆسلکەکانی رانیدا تووشی پێکان بووە ئەستەمە چەند هەفتەی داهاتوو بتوانێت پێ لە تۆپ بداتەوە.

بەم شێوەیە ژمارەی یاریزانە پێکاناوییەکانی مێرنگی روو لە زیادبوندایە و هەریەکە لە گاریس بەیل، تیبۆ کۆرتۆوا، تۆنی کرووس، مارکۆس یۆرێنتی و خاڤی سانچێز هەمان پێکانیان تووش بووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close