ئیسپانیاگرنگترین

لامین یامال: شێوازی دابەشکردنی باڵۆن دۆر دادپەروەرانە نییە

"بیر لە باڵۆن دۆر ناکەمەوە، چونکە بەگوێرەی ئاستی تۆ بڕیار نادەن"

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا رەخنە لە شێوازی دابەشکرانی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەگرێت و پێیوایە خەڵاتەکە بەگوێرەی ئاست دابەش ناکرێت.

یامال لە دوایین چاوپێکەوتنی بەتووندی رەخنە لە سیستەمی دابەشکرانی خەڵاتە مێژووییەکە دەگرێت و بڕوای وایە خەڵاتەکە بە گوێرەی ئاستی تاکە کەسی دابەش ناکرێت، بەڵکو شێوازی دەنگدان و خەڵاتە بەکۆمەڵەکان کاریگەری زۆریان لەسەر دەستنیشانکردنی براوە دەبێت.

بیر لە باڵۆن دۆر ناکەمەوە چونکە پەیوەستە بەوەی چی بەدەستدەهێنیت، چۆن یاریی دەکەیت و کێ دەنگ دەدات.
شتێک نییە تەنیا بەگوێرەی ئاستی تۆ بڕیاری لەسەر بدرێت، بۆیە دەمەوێت تەنیا چێژ لە یاریکردن و بەدەستهێنانی نازناو لەگەڵ بارسێۆنا و ئیسپانیا وەربگرم.

بۆچی رەخنە لە شێوازی یاریکردنی دەگیرێت؟

 

شێوازی یاریکردنی من پشت بە گۆڵکردن نابەستێت. ئەمە مشتومڕ دروست دەکات چونکە دەکرێت باش یاری بکەم و بڵێن کە باش یاریم نەکردووە ئەگەر گۆڵ نەکەم. دواتر ئەگەر گۆڵ بکەم دەکرێت بڵێن کە گۆڵم کردووە، بەڵام باش یاریم نەکردووە. ئامانجی من ئەوەیە بۆ تیمەکەم یاری بکەم تاوەکوو بردنەوە بەدەست بهێنین.

گرنگ نییە رووبەڕووی کێ دەبینەوە لە چامیپنزلیگ، هەمووشتێک دەبەخشین و هەوڵی بردنەوە دەدەین.

سەختترین پاڵەوانێتی؟

لالیگا سەختترین پاڵەوانێتییە، چونکە دوورمەودایە و تاوەکوو کۆتا یاریی هیچ شتێک یەکلایی نابێتەوە، پێویستە تاوکوو کۆتایی بجەنگین و هیچ خاڵێک لەدەست نەدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button