ئیتاڵیا

سوپەری ئیتاڵیا میلان زوو دەستیپێكرد و یوڤێنتوس زۆرترین بەشداربوونی هەیە

یاریگا- وەك بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە هەردوو یانەی ئەیسی میلان و یوڤێنتوس لە یاریگای مەلیك عەبدوڵا لە سعودیە ڕووبەڕووی یەك بنەوە بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی سوپەری ئیتاڵیا.

مێژووی میلان لەگەڵ جامەكە دەگەڕێتەوە بۆ یەكەم ساڵ لە درووستبوونی ساڵی ١٩٨٨ ، هەروەها یەكەم یانە بوو كە نازناوەكە بباتەوە كە توانی بە ئەنجامی (٣-١) لە سامپدۆریا بباتەوە ، گۆڵەكانیش لەلایەن ڕیكارد و ڤان باستن و ماناری تۆماركران.

بەڵام یوڤێنتوس یەكەم بەشداریكردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ ڕووبەڕووی ناپۆلی بوویەوە و بە ئەنجامی (٥-١) تووشی شكست هات ، یەكەمجار نازناوەكەی بەرزكردەوە ساڵی ١٩٩٥ بوو.

هەردوو یانەكە زۆرترین جار جامەكەیان بەرزكردووتەوە هەریەكەیان. توانیوەیەتی ٧ جار ببێت بە پاڵەوان ، خانمە پیرەكە زۆرترین جار بەشداری كردووە كە ١٣ جارە ، بەرامبەر ١٠ جار بەشداریكردن بۆ ڕۆسۆنێری .

هەروەها هەردوو یانە لە جامی سوپەری ئیتاڵیا دوو جار ڕووبەڕووی یەك بونەتەوە یەكەمیان ساڵی ٢٠٠٣ ، ئەو دیكەیان ساڵی ٢٠١٦ كە هەردوو جارەكە بە یەكسان بوون تەواو بووە و بە لێدانی یەكلاكەرەوە ساڵی ٢٠٠٣ یوڤی بووە بە پاڵەوان و ساڵی ٢٠١٦ میلان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close