
یاریگا –
مانچێستەر سیتی بەنیازە داوای گۆڕانکاری لە یاسایەکی جامی کاراباو بکات.
پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە دەڵێت مانچێستەر سیتی داوای گۆڕینی یاسایەک بکات، تاوەکوو مارک گێهی بتوانێت لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو بەرامبەر ئارسناڵ بتوانێت بەشداریی بکات.
مارک گێی لەم گواستنەوەی زستانەیە بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند لە کرسیتاڵ پاڵاسەوە، تاوەکوو هاوینی 2031 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد. گێی بەرامبەر نیوکاسڵ لە پێشکۆتایی جامەکە نەیتوانی بەشداریی بکات، چونکە یاریزانەکە دوای یاریی چوونی پێشکۆتایی پەیوەندی بە سیتی کرد.

بەگوێرەی یاساکانی ئێستا، یاریزان دەبێت پێش دەستپێکی یارییەکانی پێشکۆتایی جامەکە ناوی تۆمار بکرێت، تاوەکوو بتوانێت بۆ یارییەکانی دواتری پاڵەوانێتییەکە بەشداریی بکات.
یەکێکی دیکە لە گرێبەستە نوێیەکان، ئانتوان سێمینیۆ بوو کە رێگەی پێدرا بەشداریی بکات، چونکە پێش یاریی چوون پەیوەندی بە سیتی کرد. سێمینیۆ لە یاریی یەکەم گۆڵی کرد و جارێکی دیکە لە یاریی گەڕانەوە یارمەتی یانەکەیدا لە بردنەوە و گەیشتن بە یاریی کۆتایی.

پێپ گواردیۆلا دوای یارییەکە گووتی:
هیواخوازین بتوانین جامی کاراباو قایل بکەین کە مارک بتوانێت لە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە یاری بکات، چونکە قورسە تێبگەیت کە یانەکە سەرمایەیەکی گەورەی لە هێنانی یاریزانێک خەرجکردووە، ئەو یاریزانی ئێمەیە و راستگۆبم تێناگەم بۆچی ناتوانێت لە یاریی کۆتایی بەشداریی بکات. ئێمە داوایەک پێشکەش دەکەین و هیواخوازین جامی کاراباو تێبگات و بیگۆڕن تاوەکوو بتوانێت یاری بکات.
گواردیۆلا دواتر بە گاڵتەکردنەوە گووتی پێناچێت یانەکەی لەو داوایە سەرکەوتووبێت، پرسیار لە پێپ کرا وەڵامی رێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە چی دەبێت بۆ داواکەی سیتی، ئەویش گووتی:
‘نەخێر’. یاسا گۆڕین ئەستەمە، بەڵام هەوڵ دەدەین.
من بە یانەکەم گووت داوای گۆڕینی یاساکە بکەن، لەو هۆکارە تێناگەم بۆچی گێی ناتوانێت لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو یاری بکات. تاوەکوو مانگی ئادار دەبێتە ماوەیەکی زۆر کە یاریزانی ئێمەیە. یاسای کڕینی یاریزانان پەیوەست نییە بە منەوە، پەیوەستە بە فیفا یان یوفا یان پرێمەرلیگ کە دەڵێن دەرگای گواستنەوە کراوەیە، ئەگەر یاریزانێک بکڕیت دەبێت لە پاڵەوانێتییەکە یاری بکات، ئەمە لۆژیکییە. تێناگەم بۆچی نەیتوانی یاری بکات و لە یاریی کۆتاییش کە دوو مانگی دیکەیە ناتوانێت یاری بکات، بێگومان داوا دەکەین رێگەی پێبدرێت یاری بکات. بۆچی نابێت یاری بکات؟ بۆچی؟ ئێمە مووچەی دەدەین و کڕیومانە، یاریزانی ئێمەیە بۆچی نابێت یاری بکات؟
“I don’t understand why Marc Guehi can’t play the final” 😕
Pep Guardiola says that he hopes Manchester City write a letter to try and get Marc Guehi to be eligible to play for them 📝 pic.twitter.com/1jtFDYA644
— Sky Sports Football (@SkyFootball) February 4, 2026



