
یاریگا –
لە بۆنەیەکی شکۆداردا لە هۆڵی شارەوانی ئۆسلۆ له نهرویج، ناوی کچە کوردێکی باشووری کوردستان لەنێو هەزاران وەرزشواندا درەوشایەوە خهڵاتی باشترین راهێنهری خانمانی بهدهستهێنا.
لەنیا قهیسی 18 ساڵ، بە فەرمی خەڵاتی باشترین سەرکردەی لاوی ساڵی له راهێنهرایهتی خانمان بردهوه کە ئەمە دەستکەوتێکی دەگمەنە بۆ گەنجێکی 18 ساڵ لە وڵاتێکی وەک نەرویج.
لەنیا، کە کچی یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر قەیس بلباسە، خاوەنی چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەرە
لە تەمەنی 13 ساڵیدا بڕوانامەی سی راهێنەرایەتی بەدەستهێناوە، تەنیا دوای دوو ساڵ و لە 15 ساڵی بووە گەنجترین راهێنەر لە مێژووی نەرویج کە بڕوانامەی باڵای (UEFA B)ـی ئەوروپی بەدەستبهێنێت.
بۆچی خەڵاتەکەی بردەوە؟
یەکێتیی وەرزشی ئۆسلۆ لە بەیاننامەی خەڵاتەکەدا هۆکاری هەڵبژاردنی لەنیای ئاشکرا کردووە:
سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی، لەنیا رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە یانەی کلیمێتسرود توانیویەتی ژینگەیەکی ئارام و پێکەوەژیان بۆ کچانی شارەکە دروست بکات، بەتایبەت بۆ کچانی کەمینەکان ئەوانەی بەڕەچەڵەک نەرویجی نین كاریگهری گهورهی ههبووه لهسهر پێگهیاندنی كچه لاوهكان
لەنیا توانیویەتی کچانی 10 وڵاتی جیاواز لە یەک تیپدا کۆبکاتەوە و بیانکات بە خێزانێک، کە ئەمەش سەرنجی تۆم هێنینگ ئۆڤرێبۆ بەڕێوەبەری تیپەکە سهرۆكی یهكێتی تۆپی پێی نهرویج رابكێشێت و بهربژێربێت بۆ بردنهوهیه خهڵاتهكه.
لە یاریزانەوە بۆ رابهر
لەنیا لە ئێستادا راهێنەری تیپی کچانی یانەکەیە (J2010) و هەروەها ئەرکی راهێنانی تیپی خانمانی یانەکەشی لە ئەستۆیە،یهكێتی وهرزشی ئۆسلۆ رایگهیاند،
ئەو بۆ یاریزانەکانی تەنیا راهێنەر نییە، بەڵکو نموونەی باڵایە و یارمهتی زۆرباشیان دهدات کارەکانی لەنیا سەلماندی کە سەرکردایەتی لە تۆپی پێدا پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە توانست و بوێرییەوە هەیە.
جێی باسە باوکی لەنیا قەیس بلباس کەسایەتییەکی ناسراوی وەرزشیی کوردستانە و ئێستا راهێنەری تیپی چوارچرای کوردستانـە لە نەرویج.



