عێراقکوردستان

زولفەقار یونس: پێویستە لە کاتی ئێستادا لەگەڵ یانەکەمان بووەستین و یەکڕیز بین

هەولێر بەبێ هاندەر میوانداری نەفت دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەر رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە و یاریزانێکیش دەڵێت لە کاتی ئێستادا پێویستمان بە یەکریزی هەیە.

پێنج شەممە ( 5ـی شووباتی 2026 ) لە گەڕی 17ـی خولی ئەستێرهکانی عێڕاق، هەولێر بەبێ ئامادەبوونی هاندەرەکانی کاتژمێر 3ـی ئێوارە رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە، بە هۆی سزادانی هاندەرانی هەولێر ناتوانن لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر نەفت و زاخۆ لە یاریگا ئامادەبن و پاڵپشتی تیپەکەیان بکەن.

هەولێر لە دۆخێکی باشدا نیە، تایبەت دوای ئەوەی پەڵپی ئەمانەی بەغدا لەسەر هەولێر سەریگرت و هەولێر 3 _ 0 بە دۆڕاو هەژمار کرا بە هۆی یاریی پێکردنی حەفت یاریزانی پیشەگەر لە یارییەکە لە یەک کاتدا.

زولفەقار یونس، هێرشبەری هەولێر باسی دۆخی تیپەکە و ئامادەکاری یاریزانەکانی بۆ یارییەکە کرد و گووتی:

ئێمە وەکو یاریزانەکان ئامادەین بۆ یارییەکە و لە پێناوسەرکەوتن دەجەنگین، لە کاتی ئێستادا دۆخەکە پێویست دەکات هەموومان لەگەڵ یانەکە بین و یەکریز بین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێینەوە رێچکەی سەرکەوتنەکان، داواکارم هەمووان هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن و سێ خاڵی ئەم یارییەش بۆ هاندەرانی ئامادە نەبوو بکەینە دیاری.

چوار یارییە کوڕانی قەڵا و منارە سەرکەوتنیان تۆمار نەکردووە، هەولێر 31 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەمی خولەکە دێت، یاریی داهاتووش بەبێ هاندەر میوانداری زاخۆ دەکات، نەفت 21 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button