ئاسیائەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوەخولەکانی دیکه‌

موسا دیمبێڵی ڕێگەی چینی گرتە بەر

یاریگانێت- ماوەیەکە دەنگۆییەکان مووسا دێمبلی یاریزانی تۆتنهام دەبەستنەوە بە خولی چین و یانەی بەجین ژوانی ئەو وڵاتە. هەرچەندە وەها رێککەوتنێک پێشتر لەلایەن سەرۆکی یانە ئاسیاییەکەوە نکۆڵی لێ کرا، بەڵام تۆزێک پێش ئێستا وێنەی یاریزانەکە لە میدیاکانەوە بڵاو بۆتەوە کە فانێک لە فڕۆکەخانەی Heathrow بەرەو چین، لەگەڵیدا چرکاندوویەتی.

وەک باس لێوە دەکرێت، نرخی یاریزانەکەی سپێرس 11 ملیۆن پاوەندە. کە ئەمەش نرخێکی باشە بۆ مووس لە کاتێکدا ئەو گرنگییەی لە دوو ساڵی ڕابردووە پێی دەدرا، چیتر پێی بادرێت، بۆیە چین و خولەکەی بۆ ناوبراو بە گوێرەی بڕی پارەکە گواستنەوەیەکی خراپ نابێت.

بۆ زانین، هێشتا بۆندەکە وەک بابەتێکی فەرەمیی لە هیچ لایەنێکیانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close