ئەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوە

بارسا هەوڵی هێنانی هێرشبەرێکە و مێسی ڕازی نییە

یاریگانێت- بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە “دۆن باڵۆن”ی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە بارسا خواستی لەسەر هێنانی هێرشبەرێکە و لیۆ مێسی کاپتنی بلوگرانا قایل نابێت بەو بۆندە.

ڕۆژنامەکە ئامانجەکەی بارسای ناوهێناوە کە ئەویش ماکسی گۆمێزی ئۆرەگوایی و گۆڵکاری یانەی سێڵتاڤیگۆ، نیازی بارسا گواستنەوەیەتی لەم میرکاتۆی زستانە.

دۆن باڵۆن کە هەواڵەکەی لەسەر پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاو کردۆتەوە، وای نووسیوە گوایە مەبەستی بارسا لە دەستنیشانکردنی ئەو هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵە، بۆ هاوکاریکردنی سوارێزە لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەیان و دواتر کردنیەتی بە هێرشبەری سەرەکیی یانەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا.

ڕۆژنامەکە باسی لە تواناکانی لاوە ئۆرەگواییەکە کردووە وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی خولی ئیسپانیی و ئەورووپای وەرزی ڕابردوو وەسفی کردووە و یانە کەتەلۆنییەکەش هەر لەبەر ئەوەیە بیری لێکردۆتەوە بیباتە ڕیزەکانیانەوە.

ئەوەش هاتووە کە نرخی یاریزانەکە نزیکەی 60 ملیۆن لەسەر بارسا دەکەوێت بۆیە ئەگەری هەیە دینس سوارێز بفرۆشن.لای خۆشیانەوە سێڵتاڤیگۆ ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە بەهیچ شێوەیەک نایانەوێ دەستبەرداری هێرشبەرەکەیانبن. ئەمە و قایل نەبوونی مێسیش بە وەها بۆندێک، پرۆسەکەی قورستر کردووە.

ماکسی لە وەرزی 2019 / 2018 لە کۆی 17 یاری لە خولی ئیسپانی بە 9 گۆڵ و 5 ئاسیست بەشداری چواردە گۆڵ کردووە.

ماکسیمیلیانۆ (ماکسی) گۆمێز.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close