ئەوروپائیتاڵیائیسپانیا

کاسانۆ: ئەگەر وەک پێویست ڕاهێنانم بکردایە ئەوا هاوشێوەی مێسی دەبووم

یاریگانێت- ئەنتۆنیۆ کاسانۆی هێرشبەری پێشووتری ئیتاڵیا دەڵێت ئەوەی ئەنجامی دابوو تەنها لە سەدا 50ی تواناکانی خۆی بووە.

کاسانۆ کە سکای ئیتاڵیا چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەنجام داوە لەبارەی ژیانی پیشەگەرێتی و یاریکردنیەوە دەڵێت: “من لە هەندێک لە بەهێزترین تیپەکانی جیهان یاریم کردووە. من ناتوانم بڵێم کە دڵخۆش یاخود سەرکەوتوو نەبووبێتم. تەنانەت باشیش دەمزانی ئەگەر پابەند بوومایە ئەوا دەرفەتی ئەوەم هەبوو پێگەم لە شوێنێکیتر بوایە. وەک فرانچسکۆ تۆتی ماوەیەکی کەم پێش ئێستا وتی، من تەنها 50%ی ئەوەی دەمتوانی بیکەم، ئەنجامم دا. من ڕقم لە ڕاهێنان کردن بوو. ئەگەر ئەوەی لەسەرم بوو ئەنجامی بدەم لە ماوەی ئەو 15 ساڵە، ئەوا هاوشێوەی مێسی دەبووم.”

کاسانۆ پێشتر لە خولە جیاوازەکانی ئەورووپا یاری کردووە لە هەریەکە لە  یانەکانی باری، ڕۆما، ڕیاڵ مەدرید، میلان، ئینتەر میلان، سامپەدەۆریا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close