ئیسپانیابازاری گواستنەوەگرنگترین

ڤیسێنتی کاڵدیرۆن نهێنییەکی گەورە لەسەر رۆیشتنی زیدان ئاشکرادەکات!

 

یاریگا-ڤیسێنتی کاڵدیرۆن سەرۆکی پێشووی ریاڵ مەدرید بۆ یەکەمجار باسی هۆکاری رۆیشتنی زینەدین زیدان دەکات.

کاڵدیرۆن کە لە نێوان٢٠٠٦-  ٢٠٠٩ سەرۆکی لۆس بلانکۆس بوو بۆ ئاس وتی “زیدان سوور بوو لەسەر هێشتنەوەی رۆناڵدۆ و فرۆشتنی بەیڵ بەڵام پێرێز رێک بە پێچەوانەوەی ئەوەی کرد. زیدان دەیویست دەسەڵاتی تەواوی هەبێت لە کڕین و فرۆشتنی یاریزان بەڵام هەمیشە بۆچوونەکانی ئەو پشتگوێ دەخران، بۆیە بڕیاریدا بڕوات و پێم وایە بڕیارێکی دروستی دا”.

بەیڵ لەم وەرزە تەنها چوار  گۆڵی تۆمارکردووەو لە ئێستادا بەدەست نوێترین پێکانییەوە دەناڵێنێت.

مەدرید دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ و زیدان  روبەرووی قەیرانێکی قورسی ئاست و ئەنجام بووەتەوە و گۆڕینی دوو راهێنەریش نەبووەتە هۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی یانەکە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close