Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

کاتی گەڕانەوەی ساکا ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت بوکایۆ ساکا بۆ دێربی باکووری لەندەن بگەڕێتەوە.

ئارسیناڵ تووشی بەربەستێکی گەورەبوو بەهۆی دوایین پێکانی بوکایۆ ساکا. هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لە کاتی خۆگەرمکردن لە یارییەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد لە پرێمەرلیگ تووشی پێکانی ماسوولکە بوو.

نۆنی مادوێکێ جێگەی ساکای گرتەوە، هەروەها بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، میکێل مێرینۆ تووشی پێکانێک بوو کە رەنگە تاوەکوو کۆتایی وەرز لە یاریگاکان دایبڕێت.

میکێل مێرینۆ

ئەمە شتێکە میکێل ئارتێتا لێی دەترسا، هەر بۆیە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، ئارتێتا و ئاندریا بیرتای بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە هەموو هەوڵێکیاندا تاوەکوو تۆپهاوێژەکان لە پێکهاتەدا پاڵپشتی تەواویان هەبێت.

لە چەند وەرزی رابردوودا ئارسناڵ لە رکابەری نازناوەکە دوورکەوتەوە بەهۆی کەمی یاریزان لە پێکهاتەکەی. ئەم وەرزە بۆ هەر پێگەیەک یاریزانی یەدەگی کوالێتی بەرزیان هەیە.

هەر بۆیە بەرامبەر لیدز هەست بە نەبوونی ساکا نەکرا و مادوێکێ بەشێوەیەکی ناواز جێگەی گرتەوە و یەکەم گۆڵی خۆی لە پرێمەرلیگ بۆ ئارسیناڵ کرد، هەروەها گۆڵێکیشی دروستکرد.

نۆنی مادوێکێ

سەرەڕای ئەوەش گەنەرز دەیەوێت هەرچی زووە ساکا بگەڕێتەوە. رۆژنامەی سەن ئاشکرایکردووە کە پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە بۆ دێربی باکووری لەندەن لە یاریگای تۆتنهام هۆتسپێر بگەڕێتەوە.

ساکا ئەم وەرزە 31 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، 7 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button