Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس پارێزگاری لە ئەستێرەیەکی دەکات

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کەنان یڵدز دەستپێدەکات.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، یانەی یوڤێنتوس دەیەوێت پارێزگاریی لە کەنان یڵدز، ئەستێرەی لاوی یانەکەی بکات و بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە و ئۆفەرێکی پێنج ساڵی پێشکەشی یاریزانەکە کردووە و هەموو وەرزێک مووچەکەی 6 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکات.

کەنان یڵدز

بەگوێرەی رۆژنامەکە، نوێکردنەوەی گرێبەستی یڵدز لە پێشینەی کارەکانی خانمە پیرەکەیە و دەزانن یانە گەورەکانی ئەوروپا ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن بۆیە نایەوێت ئەستێرەکەیان لە چنگ دەربهێندرێت.

رۆژنامەکە دەشڵێت، نزیکەکانی یاریزانە تەمەن 20 بەهارییەکە ئاگادارن یانەکانی پرێمەرلیگ و لالیگا گرنگی پێدەدەن، بۆیە لە وەڵامدانەوەی ئۆفەرەکەی یوڤێنتس پەلەناکەن و بە وریاییەوە بیر لە بژاردەکانی بەردەمیان دەکەنەوە.

یڵدز لە هاوینی 2029 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 115 یاریی بە درێسی خانمە پیرە کردووە، لەو ژمارە یارییە توانیویەتی 25 گۆڵ و 15 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button