
یاریگا –
فڕان گارسیا لە یانەی ریال مەدرید نیگەرانە و پێیوایە رێز لە بڕیارەکانی نەگیراوە.
ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، فڕان گارسیا، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی ریال مەدرید لە یانەکە تووڕەیە بەهۆی ئەوەی یانەکە لە مێرکاتۆی زستانە رێگری لە رۆیشتنی یاریزانەکە کردووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گارسیا لەگەڵ یانەی بۆرنمس گەشتبووە رێککەوتن، تەنانەت ماڵئاوایی لە هاوڕێکانیشی کردبوو، بەڵام لە دوایین کاتژمێرەکانی مێرکاتۆ گواستنەوەکەی پەکخست.
سەرچاوەکە دەشڵێت، بەرگریکارە ئیسپانییەکە هەستدەکات لە ریال مەدرید گیری خواردووە، چونکە نە رێگە بە رۆیشتنی دەدرێت، نە وەکوو پێویست دەرفەتی یاریکردنی پێدەدرێت، تەنانەت لە کاتی یارینەکردنی کارێراس و مێندیش پشت بە ناوبراو نابەسترێت.
فران لە ساڵی 2023 لە یانەی رایۆ ڤاێیکانۆوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 100 یاریی بە درێسی یانە سپیپۆشەکەوە کردووە.
ریال مەدرید گرێبەستی یانەیەکی پرێمەرلیگ بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانێکی رەتدەکاتەوە



