Loading...
ئینگلتەراجیهانگرنگترین

جارێکی دیکە گواردیۆلا لەسەر غەزە دێتە دەنگ

Yariga App

یاریگا –

رەنگە باسکردنی سیاسەت بۆ راهێنەرێکی تۆپی پێ نامۆ بێت، بەڵام بۆ پێپ گواردیۆلا نا.

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسی پێش یارییەکەی نیوکاسڵ وتارێکی بەهێزی پێشکەشکرد لە بەردەوامی بەرگریکردن لە تێڕوانینە سیاسییەکانی.

گواردیۆلا هەفتەی رابردووش بەشداریی چالاکییەکی سیاسی لە بارسێلۆنا کرد و وتارێکی بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵە فەڵەستینییەکان پێشکەشکرد.

پێپ گواردیۆلا – بەشداریی لە چالاکییەک بۆ پاڵپشتی منداڵانی غەزە

پێپ لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسی پێش یارییەکەی نیوکاسڵ، ئەو دۆخەی غەزەی بە ‘جینۆساید’ وەسفکرد، گوتیشی ئەگەرچی زانیاریی زۆر و دیمەنی زۆری ئازارچەشتنیان هەیە، بەڵام هەمووان فەرامۆشی دەکەن و باسی ناکەن، بۆیە زۆر هەست بە توڕەیی دەکات.

گواردیۆلا دەڵێت:

ئێمە مێژوومان هەیە، هەرگیز لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە ئیستا زیاتر زانیاری روون لەبەرچاومان نەبووە، جینۆسایدی فەڵەستین، ئەوەی لە ئۆکراینا روویدا، ئەوەی لە رووسیا روویدا، ئەوەی لە تەواوی سودان و لە هەمووشوێنێک رووویداوە. ئەوەی لەبەرچاومان روویداوە، ئێوە دەتانەوێت بیبینن؟ ئەمە کێشەی ئێمەیە وەکوو مرۆڤ، کێشەی ئێمەیە کە کێشەکان بزانین، لە کۆتاییدا ئەمە وێنەیە شیکاریی نییە.

مرۆڤ زیندوو بێت یاخود پارێزگاری لە ژیانی بکرێت، ئەوە تەنیا شتێکە کە هەمانە، ئێستاش ئەوە روونادات تەنیا لەو بەشەی جیهان نا، لە هەموو پارچەیەکی ئەم جیهانە ئەوەی ئێستا روودەدات و هەر بەردەوامبە، بەو هەموو تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەی هەمانە وەکوو مرۆڤایەتی باشتر لە هەموو کاتێک، وەکوو ئەگەر دەتوانین بگەینە مانگ، دەتوانین هەمووشتێک بکەین بەڵام تاوەکوو ئێستاش یەکدی دەکوژین، لەپێناوی چی؟ لەپێناوی چی؟ کاتێک وێنەکان دەبینم، ببوورن بەڵام ئازارم دەدات، بۆیە لە هەر دۆخێک بتوانم یارمەتیدەربم، لەپێناوی کۆمەڵگەیەکی باشتر دێمە دەنگ. من هیچ شتێک ناگۆڕم، بەڵام هەوڵ دەدەم هەمیشە ئامادە دەبم. ئەمە بۆ منداڵەکانمە، بۆ خێزانەکەم، بۆ ئێوە هەمووتان، بۆ خێزانەکانیشتان. بۆ خێزان و منداڵی یاریزانەکانم، بۆ هەموو ستافەکە. هەمووان ئەوەی لە توانایان بێت دەیکەن لە کارەکانیان، لە ژیانیان بە باشترین شێوە. لە نادادپەروەریشدا دەبێت بێیتە دەنگ، دەبێت بێیتە دەنگ ئەگەرنا نادادپەروەری بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button