Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆبی مەینوو دەستپێدەکات.

یانەی مانچێستەر یونایتد هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆبی مەینوو، ناوەڕاستکاری یانەکەی دەستپێکردووە و دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن پارێزگاری لە ئەستێرە لاوەکە بکات.

ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوبەری وەرزشی شەیتانە سوورەکان بەتایبەت لەگەڵ مەینوو کۆبووەتەوە و دڵنیایی داوەتە یاریزانە ئینگلیزەکە کە داهاتووی لەگەڵ مان یونایتد پارێزراوە و گفتوگۆکان سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستیپێکردووە.

کۆبی مەینوو

لەدوای دەستنیشانکردنی مایکڵ کاریک وەکوو راهێنەری مانچێستەر یونایتد، مەینوو وەک یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی پشتی پێدەبەسترێت و رۆڵێکی بەرچاوی لە هێڵی ناوەند پێدراوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتر لە ساڵی 2024 گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارە 20 ساڵانییەکە دەستیپێکتردبوو، بەڵام بەهۆی نادڵنیایی لەسەر داهاتووی راهێنەری یانەکە دواخران، ئێستا پێشبینیدەکرێت بە خێرایی دانوستانەکان بەرەوپێشبچن.

مەینوو لە ئەکادیمیای یانەکە پێگەیشتووە، گرێبەستەکەی لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی لە 89 یاریی تیپی یەکەمی یانەکەیدا کردووە، لەو ژمارە یارییە توانیویەتی 7 گۆڵ و 4 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button