Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

میلان یاریزان دەفرۆشێت و ریال مەدرید قازانج دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئالێکس خیمینێز لەم هەفتەیە خواستنەکەی لەگەڵ بۆرنمۆس دەبێتە گرێبەستی هەمیشەیی.

ئالێکس خیمینێز کە لە کادیمیای ریال مەدرید گەورە بووە، هاوینی 2024 لە ریال مەدرید کاستیاوە بە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ، بۆ ماوەی 4 ساڵ پەیوەندی بە میلانەوە کرد.

خیمینێز سەرەتا لەگەڵ لاوانی میلان دەستی بە یاریکردن کرد، بەڵام دواتر بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە بانگێشتی تیمی یەکەم کرا. وەرزی 2024-2025 لە ئاستە جیاوازەکانی میلان 46 یاریی ئەنجامدا، 4 گۆڵی کرد و 2 گۆڵیشی دروستکرد.

ئالێکسی تەمەن 20 ساڵ هاوینی 2025 بەشێوەی خواستن چووە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە بۆرنمۆسەوە کرد، بە مەرجی کڕینەوەی ئەگەر زیاتر لە 20 یاری بەشداریی بکات.

ئالێکس خیمینێز – میلان وەرزی 2024-2025

ئەمڕۆ فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناودار رایگەیاند کە ئەم هەفتەیە ئالێکس خیمینێز بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەبێتە یاریزانی بۆرنمۆس. گرێبەستەکە تاوەکوو 2031 بە بەهای 19.5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5.3 ملیۆن یۆرۆ پاداشتەکان دەبێت.

گرێبەستی خیمینێز لە ریال مەدریدەوە بۆ میلان مافی خاوەندارێتی 50%ـی لە فرۆشتنی داهاتوو بۆ مێرێنگێ لەگەڵ بوو، هەر بۆیە ئەو داهاتەی میلان دەستی دەکەوێت نیوەی بۆ ریال مەدرید دەبێت.


بۆرنمۆس رۆژی شەممە کاتژمێر 18:00 رووبەڕووی ئاستۆن ڤێلا دەبێتەوە و دەبێتە یاریی ژمارە 21ـی خیمینێز لەگەڵ بۆرنمۆس و یانەکە ناچار دەبێت بیکڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button