ئەوروپائینگلتەرا

پێکانەکەی هاری کین لە زاری پۆچێتینۆوە

یاریگانێت/ لە یاریەکی ئاستبەرزدا مانچستەر یونایتد لە تۆنهامی بردەوە و سپێرس لەبەردەم هاندەرانیاندا سێ خاڵیان لەدەست دا.

لەدەستدان لەو یاریە بۆ لەندەنییەکان تەنها سێ خاڵی یاریەکە نەبوو، بەڵکوو پێکانی هاری کینی کاپتن و ئەستێرەی یەکەمی یانەکە بوو لە کۆتا خولەکەکاندا بەهۆی لێدانێک لەلایەن لیندلۆڤی بەرگرکاری مانچستەرەوە کە هێرشبەرە گۆڵکارەکەی تۆتنهامی ناچار کرد کۆتایی یارییەکە بە شەلەشەل یاریگا جێ بهێڵیت

ڕاهێنەرە ئەرژەنتینییەکەیان لەو بارەیەوە وتی: “نیگەرانیی من ئەوەیە لێدانەکە زۆر خراپ بوو ئەگەرچی بە ئەنقەستیش نەبوو. ئێستا لە پاژنەی پێیدا ڵئاوسان هەیە و بەشێوەش بە شەلینەوە یاریگای جێهێشت.”

نەک سێ خاڵ و هاری کین، سۆنی کۆریش بۆ ماوەیەک لەدەست دەدەن بەهۆی بەشداریکردن لە یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، پۆچێتینۆ بە نیگەرانیەوە وتی: “ئێمە بەهۆی جامی نەتەوەکانی ئاسیاوە سۆن لەدەست دەدەین، ئەگەر هاریش تووشی پێکانبێت، زۆر لەسەرمان دەکەوێت.”

یاریەکەی تۆتنهام و مان یونایتد لە هەفتەی 22ی خولی ئینگلیزی بوو، یانەکەی لەندەن بە 48 خاڵ پلەی سێیەم و سۆڵشایەر و کوڕانی بە 41 خاڵ پلەی شەشەم دێن، ئارسناڵ تەنها بە خیاوازیی گۆڵ پلەیەک لەسەروویانەوەیە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close