کاتی گەڕانەوەی مێسی بۆ یانەی منداڵی ئاشکرا دەکرێت

یاریگا –
بەفەرمی راگەیەنرا کە هەوڵی گەڕاندنەوەی مێسی دەدرێت بۆ یانەی منداڵی.
لیۆ مێسی لە تەمەنی 7 ساڵیدا لە یانەکەی رۆزاریۆ دەستی بە یاری کرد، پێش ئەوەی لە تەمەنی 13 ساڵیدا پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.
ئەفسانەکەی ئەرجەنتین و بلاوگرانا لە چەند کاتێکی جیاوازدا ناوی بە گەڕانەوە بۆ نیشتیمانەکەی پەیوەستکراوە، بەڵام پێناچێت جارێکی دیکە یاری بۆ نیوێڵ بکاتەوە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی 3 ساڵ لەگەڵ ئینتەر میامی واژۆکرد.
بەڵام بەگوێرەی بیئین سپۆرتس راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن نیوێڵ نزیکبووە لە رێککەوتن لەگەڵ ئینتەر میامی، بۆ گەڕانەوەی مێسی بە خواستن لە سەرەتاکانی 2027.
ساڵی 2027 خولی ئەمریکی گۆڕانکاری لە خشتەی خولەکەی دەکات بۆ گونجان لەگەڵ خولە بەهێزەکانی ئەوروپا، مانای وایە لیۆ مێسی بۆ سەرەتای وەرزی 2027-2028 دەگەڕێتەوە ئینتەر میامی.
خون مانوێل مێدینا، جێگری یەکەمی نیوێڵ ئۆڵد بۆیز ئاماژەی بەوەکردووە کە یانەکەی رۆزاریۆ پلانی پڕۆژەیەکی هەیە بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ لا لێپرا.
مێدینا دەڵێت:
کار دەکەین تاوەکوو لیۆ لە نیوەی یەکەمی 2027 بگەڕێتەوە، بەڵام ئێستا لەوە زیاتر هیچی دیکە لە ئارادا نییە. ئەمە پلانێکە لە یانەکە گەورەترە، رۆزاریۆ، سانتا فێ و تۆپی پێی ئەرجەنتینیش لەخۆدەگرێت. هەمووشتەکان پەیوەستن بەوەی لە رووی ئابووری و ئۆفەری پڕۆژەی وەرزشیی دەتوانین چی پێشکەش بکەین.
BOMBAZO: ¡DESDE NEWELL´S AFIRMARON QUE ESTÁN TRABAJANDO PARA LA VUELTA DE MESSI! ⚽🇦🇷
🔴⚫ Juan Manuel Medina, vicepresidente primero de Newell´s Old Boys, afirmó que la institución rosarina está orquestando un proyecto para que Lionel Messi regrese a la Lepra: “Estamos… pic.twitter.com/nQ1R6406KR
— TyC Sports (@TyCSports) February 3, 2026
مێسی لە 2025 بۆ دووەمجار بەدوای یەکدا بە باشترین یاریزانی خولی ئەمریکی دیاریکرا، بووە یەکەم یاریزانیش لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە بتوانیت ئەو دەستکەوتە بەدەست بهێنێت.
لیۆ بە 29 گۆڵ و 19 ئەسیست کۆتایی بە وەرزەکە هێنا و پێڵاوی ئاڵتوونی بردەوە.



