Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

هیچ نازانێت؛ تاکتیکەکانی ئاربێلوا ئەستێرەکانی ریال مەدریدی تووشی شۆک کردووە

ئەستێرەکان متمانەیان پێ نییە

Yariga App

یاریگا –

نزیکەی مانگێکە ئالڤارۆ ئاربێلوا وەک راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەستنیشانکراوە و یاریزانانی ریال مەدرید لە کاریگەریی و تاکتیکەکانی ئالڤارۆ ئاربیلوا رازی نین.

بەگوێرەی رۆژنامەنووس ئانتۆن مینا، هەرچەندە کەشی ژووری جلگۆڕین لەچاو سەردەمی چابی ئاڵۆنسۆ ئارامترە، بەڵام ئاربێلوا تاوەکوو ئێستا متمانەی تەواوی یاریزانەکانی بەدەستنەهێناوە و گومان لە توانا تاکتیکییەکانی دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی کادیناسێر بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی ریال مەدرید بە بڕیارەکانی ئاربێلوا تووشی سەرسووڕمان بوونە، لە یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا، لەجیاتی دانی سیبایۆس، راهێنەرە ئیسپانییەکە سێستێرۆی یاریزانی کاستیای هێنایە نێو یاریگا، ئەوەش گرژی لە ژووری جلگۆڕینی یانەکە دروستکردووە و یاریزانەکان لەو بڕیارە نیگەرانن.

هەروەها لەدوای یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ بەهۆی هەندێک بڕیاری تاکتیکی راهێنەرەکە ناکۆکی دروستبووە و بووەتە هۆی دواخستنی کۆنگرەی رۆژنامەوانی پاش یارییەکە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، یاریزانەکان چاوەڕێی گۆڕانکاریی گەورەتریان لە راهێنەر دەکرد بەڵام ئەو گۆڕانکارییە بەدیناکەن کە هیوایان بۆی دەخواست، ئێستا وا رەفتار لەگەڵ ئاربێلوا دەکەن کە راهێنەری کاستیا راهێنانیان پێدەکات، تەنیا وەکوو راهێنەری کاتی دەیبینن.

ئاربێلوا ماوەی 20 رۆژە راهێنەری مێرەنگییە و تاوەکوو ئێستا شەش یاریی یانەکەی بەڕێوەبردووە، چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە دوو یاریشدا دووچاری شکست هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button