Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گەڕانەوە بۆ نیشتمان؛ فلامینگۆ جووڵە بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات

"هەمیشە دەرگامان بۆ ڤینسیۆس کراوەیە"

Yariga App

یاریگا –

فلامینگۆی بەڕازیلی دەرگای گەڕانەوە بە رووی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکاتەوە.

گرێبەستی ڤینیسیۆس لەگەڵ ریال مەدرید لە حوزەیرانی ساڵی 2027 بەسەردەچێت، پاش 12 مانگی دیکە دەتوانێت لەگەڵ یانەیەکی دیکە رێکبکەوێت و بەخۆڕایی یانەکە بەجێبهێڵێت.

لە کاتی ناساندنی لوکاس پاکێتا وەکوو یاریزانی نوێی فلامینگۆ، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە قسەی لەسەر داهاتووی ڤینیسیۆس کرد و رایگەیاند گەڕانەوەی پەیوەیستە بە بریار و ئارەزووی یاریزانەکە.

گرێبەستی ڤینیسیۆس لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە، بابەتەکە پەیوەندی بە ڤینیسیۆسەوە هەیە، هەمیشە دەرگامان بۆ ئەو کراوەیە

ڤینسیۆس لە ساڵی 2017 فلامینگۆی بۆ ریال مەدرید بەجێهێشت، ئێستا دۆخی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ مەدرید باش نییە و بەردەوام لەلایەن هاندەرانی بێرنابیۆ رووبەڕووی رەخنەی تووند و فیکەی ناڕەزایەتی دەکرێتەوە.

ڤینیسیۆس بە درێسی فلامینگۆ

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، فلامینگۆ ئاگاداری ئەو دۆخەیە و پێیانوایە دەتوانن لە داهاتوودا ئەستێرەکەیان بگەڕێننەوە ماراکانا، بەتایبەت گەڕانەوەی پاکێتا گەشبینییەکی زۆری لای یانەکە دروستکردووە، بەوپێیەی چەندین یانەی ئەوروپا و خولەکانی دیکە بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە هاتبوونە سەرهێڵ، بەڵام ناوبراو یانەکەی منداڵی هەڵبژارد.

بە بێ ویستی پاکێتا بۆ گەڕانەوە، گواستنەوەکە ئەستەم بوو، چەندین یانەی دیکە هەبوون پەیوەندیان پێوەبکات

بابەتی زیاتر

Back to top button