Loading...
ئینگلتەرا

بۆچی مارک گێی بەشداری یاریی ئەمشەو ناکات؟

یاساکان رێگری لێدەکەن

Yariga App

یاریگا –

مارک گێی یاریزانە نوێیەکەی مانچێستەر سیتی بەهۆی گۆڕینی یاساکان، ناتوانێت لەیاریی بەرامبەر نیوکاسڵ لە جامی کاراباو بەشداری بکات.

سیتی لە میرکاتۆی زستانەدا بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند گێی لە چنگی رێدز دەرهێنا؛ یانەکە لە هاویندا نزیک بووبووەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو بەرگریکارە، بەڵام دەستەی کارگێڕی کریستاڵ پاڵاس گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

گێی لە دوای پەیوەندی کردنی بە تیپەکەی پێپ گواردیۆلا دوو یاری لە پرێمەرلیگ کردووە، بەڵام لە یارییە چارەنووسسازەکەی ئەمشەو لەگەڵ نیوکاسڵ بەشداری ناکات، ئەمەش گورزێکە لە پلانەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکەدا.

بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێی ئینگڵتەرا، بەو پێیەی گرێبەستەکەی گێی دوای یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی نێوان نیوکاسڵ و مانچێستەر سیتی واژۆکراوە ئەوا ناتوانێت لە یاری گەڕانەوە ئامادە بێت.

یاساکانی جامی کاراباو روونن:

یاریزان تەنیا کاتێک رێگەی پێدەدرێت لە هەمان وەرزدا بۆ دوو یانەی جیاواز لە پاڵەوانێتییەکە یاری بکات کە بەر لە داخستنی  دەرگای گواستنەوەی زستانە یان پێش ئەوەی یاریی چوون بکرێت ناوی تۆمار کرابێت.

بەگوێرەی ئەوەیکە گواستنەوەی گێی دوای یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی کراوە، لەم وەرزەدا بۆی نییە لە پاڵەوانێتییەکەدا یاری بۆ سیتی بکات. لە نەبوونی ئەم بەرگریکارەدا، گواردیۆلا دەبێت لەنێوان ماکس ئالین یان ناتان ئاکێ دانەیەکیان هەڵبژێرێت تاوەکوو شانبەشانی عەبدولقادر خوسانۆڤ لە دڵی بەرگریدا یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button