یەکەم زەنگی جەنگ؛ خوان لاپۆرتا ململانێی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات
ململانێی وەرگرتنی مافی میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیال گەیشتووەتە لووتکە

یاریگا –
خوان لاپۆرتا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی مافی میوانداریکردنی دوو یاریی کۆتایی گەورە لە کامپ نۆو دەکات.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی ئالباسێتی بووەوە، 2-1 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا دوای یارییەکە ستایشی ئاستە بەرزەکەی لامین یامالی کرد و دڵخۆشی خۆی بە گۆڵەکەی رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئوروگوایی دەربڕی.
دوێنێ سێشەممە 3ـی شوباتی 2026 بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند دەیانەوێت میوانداریی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2029 و جامی جیهانی 2030 بکەن.
خوان لاپۆرتا دوای یارییەکەی ئالباسێتی، ئامادەیی شاری بارسێلۆنای بۆ ئەو دوو یارییە دووپاتکردووەتەوە.
بەشانازییەوە دەڵێم کامپ نۆو باشترین یاریگای جیهانە، دەتوانین لە بارسێلۆنا لە کەشێکی تەواو سەلامەت میوانداری یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2029 و جامی جیهانی 2030 بکەین، هەموو هەوڵێک دەدەین ئەو دوو یارییە لە کامپ نۆو بەڕێوەبچن.
جامی جیهانی 2030 بە هاوبەشی لە هەر سێ وڵاتی ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب بەڕێوەدەچێت، هەر سێ وڵاتەکە کێبڕکێی ئەوە دەکەن یاریی کۆتایی لە وڵاتەکانیان
رافایێل لۆوزان، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا جەختی کردووەتەوە، سوور لەسەر ئەوە یاریی کۆتایی مۆندیال لە ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.
هاوکات فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید رکابەرییەکی تووندی بارسێلۆنا دەکات و دەیەوێت یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 لە بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.
بارسێلۆنا دەیەوێت میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 وەربگرێت
فەرمی؛ بارسێلۆنا داوای میوانداریکردنی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات



