
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی بەهێزی قۆناخی پێشكۆتایی جامی كاراباو مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوكاسڵ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.
پڕۆفایلی یاریی

شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 4-2 لە بلووزی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی كاراباو.
ئارسیناڵ لە یاریی كۆتاییدا چاوەڕێی براوەی نێوان مانچێستەر سیتی و نیوكاسڵ دەكات.
یاریی چوون نیوكاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی كۆتاییهات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ جێریمی دۆكو، روبن دیاس، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ، ساڤیۆ، جۆن ستۆنز و كۆڤاسیچ رووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.
نیوكاسڵ بە بێ جۆیڵینتن، فابیان شار و لێڤرامێنتۆ بەرامبەر سیتیزن یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
ترافۆرد
لێویس، خوسانۆڤ، ئاكێ، ئۆرایلی
بێرناردۆ، گۆنزالێز
شەرقی، فۆدن
سێمێنیۆ، هالاند
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
تریپێر، تیاو، بۆتمان، هاڵ
تۆنالی، رامسی، ویڵۆک
بارنس، ئیلانگا، گۆردن



