Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ سێ یانەی گەورە ناوەڕاستكارێكیان دەوێت و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەدات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

 

لیڤەرپوول ركابەری ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد دەكات و ئامادەیە لە مێركاتۆی هاوینەدا  80 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی ئادەم وارتن ناوەڕاستكاری ئینگلیزی یانەی كریستاڵ پاڵاس خەرجبكات – میرەر.

مانچێستەر یونایتد دەتوانێت لە هاویندا هەوڵی گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا بدات دوای ئەوەی گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ میلان شكستیهێنا – میرەر.

ئەیسی میلان، چێڵسی و نیوكاسڵ ئارەزووی گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچ دەكەن – فووتبۆڵ ئیتاڵیا.

مانچێستەر یونایتد لە مێركاتۆی هاوینەدا هەوڵی بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی دەدات و ساندرۆ تۆنالی یەكێكە لە بژاردەكان – میترۆ.

ئێڤەرتن ئامادەیە دەستبەرداری دوێت مەكنێڵ ناوەڕاستی ئینگلیزی یانەكەی ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر.

ئیلان مێسلەر گۆڵپارێزی فەڕەنسی یانەی لیدز یونایتد یانەكەی جێدەهێڵێت و بێشكتاش بۆ گواستنەوەی لەسەر هێلە – تیم تۆک.

لیۆن گۆرێتزكا هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن بەسەردەچێت و بە خۆڕایی پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەكات – بایرن ئینسایدەر.

وێستهام دەتوانێت نونۆ سانتۆ لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دووربخاتەوە بە بێ ئەوەی قەرەبووی بكاتەوە ئەگەر یانەكە بۆ چامپیۆنشیپ داببەزێت – ئاتلێتیک.

بابەتی زیاتر

Back to top button