Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

راپۆرتی تایبەت؛ ئەو یانانەی لە مێرکاتۆی زستانە زۆرترین پارەیان خەرجکردووە

تەواوی وردەکارییەکان لەم راپۆرتەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بزانە

Yariga App

یاریگا –

مێرکاتۆی زستانەی ئەمساڵ کۆتایی هات و یانەی مانچێستەر سیتی پێشەنگی خەرجییەکانی گرتووە.

وەک هەمیشە یانەکانی پرێمەرلیگ لە خەرجی و گواستنەوەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی پرێمەرلیگ 404.1 ملیۆن پاوەندیان لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە و بە بەراورد بە ساڵی پار خەرجییەکان 9.3 ملیۆن پاوەند زیادیکردووە. سەرەڕای ئەو خەرجییە بەرچاوە، یانەکانی پرێمەرلیگ 273.1 ملیۆن پاوەندیان لە فرۆشتنی یاریزانان دەستکەوتووەتەوە.

کام یانانەی پرێمەرلیگ زۆرترین خەرجیان هەبووە؟

یانەی مانچێستەر سیتی زۆرترین پارەی لە مێرکاتۆی زستانەدا خەرجکردووە، یانەکە 64 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ و 20 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی مارک گێی خەرجکردووە و کۆی گشتی 84 ملیۆن پاوەند لەسەر سیتیزنس کەوتووە.

ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ بە درێسی مانچێستەر سیتی

بەدوای ئەودا یانەی کریستاڵ پاڵاس بە خەرجکردنی 83 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی ستراند لارسن و برایان جۆنسن پلەی دووەمی گرتووە.

لە پلەی سێیەم یانەی وێستهام یونایتد دێت کە 47.2 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی ئادەما تراۆرێ، ڤالێنتین کاستێیانۆس و پابلۆ فێلیپێ پێرێرا خەرجکردووە، بەڵام بە فرۆشتنی لوکاس پاکێتا بە یانەی فلامینگۆ و لویس دۆس سانتۆس، یانەکە هێشتا 6.8 ملیۆن پاوەندی قازانجکردووە.

لوکاس پاکێتا بە درێسی وێستهام یونایتد


کام یانانەی پرێمەرلیگ زۆرترین قازانجیان کردووە؟

یانەی وۆڵڤز پڕقازانجترین یانەی خولەکەیە و لەم مێرکاتۆیەدا 39 ملیۆن پاوەند قازانجی کردووە، لەدوای ئەو یانەی بۆرنمس بە 20 ملیۆن پاوەند دووەم یانەیە زۆرترین قازانجی کردبێت.


گرانترین گرێبەستەکان

لە رووی گرانترین گرێبەستەکانەوە، گواستنەوەی ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ گرانترین گرێبەستی ئەم مێرکاتۆیەیە بە 64 ملیۆن پاوەند، دواتر سراند لارسن بە 48 ملیۆن پاوەند، لە پلەی سێیەمش جۆنسن دێت بە 35 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button