Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا داوای میوانداریکردنی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات

دوای 30 ساڵ بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی دەگەڕێتەوە کامپ نۆو

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا داوای میوانداریکردنی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2029 دەکات.

یانەی کاتالوونیەکە بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند بە هاوکاری ئەنجوومەنی شارەکە و حکومەتی کاتالوونیا دەست بە ئامادەکاری بۆ میوانداریکردنی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2029 دەکەن و چاوەڕوانی رەزامەندی و پاڵپشتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەن.

بارسێلۆنا ئاماژەی بەوەش کردووە بەڵگەنامەی سەرەتایی و پێویستیان پێشکەشی یوێفا کردووە تاوەکوو بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵ هەڵسەنگاندن بۆ ئۆفەر و داواکارییەکەی یانەکە بکات.

بڕیارە بارسێلۆنا لە سەرەتای حوزەیرانی 2026 پێشنیازی کۆتایی و سەرجەم پەڕاوە پێویستەکان بۆ میوانداریکردنی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2029 پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بکات.

دوایین جار یاریگای کامپ نۆو میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی کرد لە ساڵی 1999 بوو کاتێک مانچستەر یونایتد لە یاریی کۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بایرن میونشنی بردەوە.

هەروەها یاریگاکە شاهیدی بردنەوەی ئەیسی میلان بووە 4-0 بەرامبەر ستیوا بوخارێست لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 1989.

بابەتی زیاتر

Back to top button