Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

هۆکاری شکستهێنانی گرێبەستی ماتێتا لەگەڵ ئەیسی میلان ئاشکرادەکرێت

نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ژان فیلیپ ماتێتا لەدوای شکستهێنانی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان بیر لەوە دەکاتەوە نەشتەرگەری ئەنجامبدات.

لە دوایین ساتەکانی مێرکاتۆی زستانە گرێبەستی ماتێتا لەگەڵ ئەیسی میلان بەهۆی دوو جار دەرنەچوونی لە پشکنینە پزیشکییەکانی یانە ئیتاڵییەکە شکستیهێنا و گواستنەوەکە ئەنجامنەدرا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بیر لەوە دەکاتەوە نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی بکات چونکە لە پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کێشە لە ئەژنۆیدا هەیە.

ژان فیلیپ ماتێتا

بەگوێرەی سەرچاوەکە، بەر لە دەستپێکردنی گفتوگۆکان میلان ئاگاداری کێشەکە بووە و رۆژی شەممە تۆماری پزیشکی بۆ ئیتاڵیا نێردراوە، دواتر میلان پزیشکی خۆی بۆ لەندەن ناردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر و لە دوایین ساتی مێرکاتۆدا یانە ئیتاڵییەکە بڕیار دەدات لە گواستنەوەی ماتێتا بکشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button