
یاریگا –
یانەی چوارقوڕنە هەڵوێستی کۆتایی خۆی بەرامبەر بڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راگەیاند، دوای ئهوه فیدراسیۆنهكه چهند سزایهكی بهسهر یانهكه سهپاند.
“ئیهانەمان قهبوڵ نییە“
كارگێری یانەی چوارقوڕنە لە پەیامێکی توند رایگەیاند کە بێدەنگییەکەیان شکاندووە بەرامبەر ئەو نادادی و بێڕێزییەی لە یاری رابردوویاندا بەرامبەر شێروانە روویداو،. یانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوەی بەرامبەر یاریزانان و ستافی تەکنیکی کراوە “هێرشێکی هەمەجی و سوکایەتییەکی ئاشکرا بووە” کە هیچ پەیوەندییەکی بە گیانی وەرزشییەوە نییە.
چوارقوڕنە تەنیا باسی شەڕی ناو یاریگا ناکات، بەڵکو رەخنەی توند لە ئاستی ناوبژیوانان دەگرێت و دەڵێت،
“لە ناو یاریگادا بە هەژمارنەکردنی گۆڵی دروست و نەگرتنی لێدانی سزای روون ستهمێكی گەورە لە ماندووبوونمان کرا.”
یانەکە دەشڵێت لەبری ئەوەی قەرەبووی ئەو ستهمه بکرێتەوە، فیدراسیۆن بە شێوازێکی “سەیر و بێویژدانانە” یاریزانانی چوارقوڕنەی سزا داوە.
بڕیارە توندەکان: بایکۆتی یارییەکەی قەڵادزێ
یانەی چوارقوڕنە دوایین مۆڵەتی داوەتە فیدراسیۆن و بڕیارەكانی بەم شێوەیەن:
- بایکۆتی یاری داهاتوو:ڕۆژی هەینی بەرامبەر یانەی قەڵادزێ ئامادەی یاری نابن و بایکۆتی دەکەن.
- مەرجی گەڕانەوە:پێویستە بە زووترین کات سەرجەم سزاکان هەڵبوەشێنرێنەوە و ماف بۆ یانەکە بگەڕێتەوە.
- کشانەوەی یەکجارەکی:لە ئەگەر گۆرانكاری نهكریت لهم دۆخە، بە فەرمی لە خولی نایابی کوردستان دەکشێنەوە.
“بۆ وەرزش هاتووین نەک بۆ ئیهانە“
یانەکە پەیامەکەی بەوە کۆتایی پێهێناوە کە ئەوان بۆ خزمەتی وەرزش و ململانێی پاک هاتوون، نەک بۆ قبوڵکردنی نادادی و شکاندنی شکۆی یاریزانەکانیان. ئەم هەڵوێستە خولی نایابی کوردستانی خستووەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت، چونکە کشانەوەی چوارقوڕنە دەبێتە هۆی شێواندنی ریزبەندی و خشتەی یارییەکانی خولەکە.
نوێدهكریتهوه….



