
یاریگا –
دەکرێت نونۆ ئێسپیریتۆ سانتۆ دەربکرێت بەبێ ئەوەی لەلایەن یانەکەیەوە قەرەبوو بکرێتەوە.
وێستهام گرێبەستێکی 3 ساڵی لەگەڵ نونۆ سانتۆ واژکرد کاتێک گراهام پۆتەری دوورخستەوە، بەڵام بە گوێرەی ماڵپەری ئاتلێتیک بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی هەیە کە ئەگەر هاتوو یانەکە دابەزێت بۆ چامپیۆنشیپ ئەوا هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت.
وێستهام سەرەڕای ئەنجامە خراپەکان لەگەڵ نونۆ سانتۆ بەردەوامە. لە مانگی رابردوو راپۆرتەکان ئامەژەیان بەوەدا کە هیچ پلانێک نییە بۆ دوورخستنەوەی راهێنەرەکە، تەنانەت دوای شکستیشی 3-0 بەرامبەر وۆڵڤزی کۆتایی ریزبەندی.
لەو کاتەوەی لە مانگی ئەیلوولەوە دەستبەکاربووە، نونۆ لە 19 یاریی پرێمەرلیگدا 4 بردنەوەی بەدەستهێناوە، 5 یاری یەکسانبووە و 10 یاریش دۆڕاوە. دوای شکستەکەی بەرامبەر چێڵسی 3-2، وێستهام هەر ناوچەی دابەزین مایەوە و 6 خاڵ لەدوای لیدز یونایتد و نۆتینگهام فۆرێستەوەیە.
ئەگەر نینۆ دەربکرێت، دەبێتە پێنجەم راهێنەری هەمیشەیی لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو.
لە گواستنەوەی زستانەدا وێستهام پێکهاتەکەی بەهێزکردووە بە گواستنەوەی پابلۆ فیلیپێ و تاتی کاستێیانۆس، هەروەها ئاکسێک دیساسی، ئاداما تراورێ و کێێبەر لامەدریدی بەشێوەی خواستن هێناوە.
وێستهام لە گەڕی داهاتووی پرێمەرلیگ لە 7ـی شووبات رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە، و لە 10ـی مانگیش میوانداریی مانچێستەر یونایتد دەکات.



