ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید باسی دەست لە كاركێشانەوەكەی زەیدان دەكات

یاریگا- سەرۆكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید ڕامۆن كاڵدیرۆن ، هۆكاری ڕۆشتنی زەینەدین زەیدان ڕاهێنەری یانەكەی ئاشكرا كرد، دوای بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ جاری سێیەم لەسەر یەك.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەی شاهانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ وەرگرت و. لە ناوەڕاستی ٢٠١٨ دەستی لە كارەكەی كێشایەوە ، لەو ماوەدا جارێك خولی ئیسپانی و سوپەری ئیسپانی جارێك و. سێ جار خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و دوو جار جامی جیهانی یانەكان. و سوپەری ئەوروپی بەدەستهێنا.

كاڵدیرۆن لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی: زەیدان ڕۆشت چونكە جیاوازی بیركردنەوی هەبوو لەگەڵ پێرێزی سەرۆك لە بازاڕی گواستنەوەكاندا

هەروەها زیاتر ڕوونیكردەوە ووتی : زەیدان لەگەڵ پێرێز كۆبووەتەوە و پێی ووتوە دەستبەرداری بەیڵ بێت و ڕۆناڵدۆ لە یانەكە نەڕوات ، بەڵام ڕەتیكردووەتەوە ، هەروەها وویستویەتی زیاتر چاكسازی بكرێت لە یانەكە و گرێبەست ئەنجام بدەن بەڵام دیسان ڕەتیكردووەتەوە ، لە كۆتاییدا ڕیاڵ مەدرید زیزۆ و دۆنی لەدەستدا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close