
یاریگا
یهكێتی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونهوهی ئهمرۆ كۆمهلێك بڕیاری لهبارهی سزادانی یارییهكانی گهڕی 13ـی خولی نایابی كوردستان دهركرد و یانهی شێروانه و چوارقورنهی به توندی سزادا.
گرنگترین سزاكانی یهكێتی تۆپی پێی كوردستان كه لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان، بهم شێوهیه بوون
- سزای یاریزانانی یانەی چوارقوڕنە:
– ئاسۆ محمد (یاریزان، ژمارە 10):بەهۆی دروستکردنی ئاژاوە و هەڵسوکەوتی ناوەرزشی بەرامبەر تیپی بەرامبەر ، بڕیار درا بە:
أ- ڕاگرتنی بۆ ماوەی (2) یاری فەرمی (بەپێی ماددەی 5، بڕگەی أ).
ب- سزای دارایی بە بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دیناری عێراقی (بەپێی ماددەی 5، بڕگەی ب).
– ماردین وەسو (یاریزان، ژمارە 24): بەهۆی وتنی قسەی نەشیاو و سووربوون (اصرار) لەسەر هەڵسوکەوتی ناوەرزشی بڕیار درا بە:
-راگرتنی بۆ ماوەی (2) یاری فەرمی (بەپێی ماددەی 7، بڕگەی أ).
- سزای کارگێڕی یانەی شێروانە:
-ڕێکار عەلی (بەڕێوەبەری تیپ): بەهۆی تێوەگلان لە ئاژاوەگێڕی و تەشەنەکردنی ڕووداوەکان ، بڕیار درا بە:
أ- دوورخستنەوە بۆ ماوەی (4) یاری فەرمی (بەپێی ماددەی 5، بڕگەی أ).
ب- سزای دارایی بە بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دیناری عێراقی (بەپێی ماددەی 5، بڕگەی ب).
- سزای هاندەران و یاریگا (یانەی شێروانە):
سەبارەت بە هاتنە ژوورەوەی هاندەران بۆ ناو یاریگا و دروستکردنی مەترسی لەسەر گیانی ناوبژیوانان و یاریزانان ، بڕیار درا بە:
أ-بڕیاردرا بە بێبەشکردنی یانەی شێروانە لە ئامادەبوونی هاندەران بۆ دوو یاری داهاتووی( ناو یاریگای خۆی ) ، پاڵپشت بە ماددەی (٣)، بڕگەی (أ) ، بەم شێوەی خوارەوە :
-یاری یەکەم لە دەرەوەی یاڕیگای خۆی دەبێت بە بێ ئامادەبوونی هاندەر (شوێنی یارییەکەی دەرەوە لەلایەن لێژنەی پێشبڕکێکانەوە دیاری دەکرێت).
-یاری دووەم لەناو یاریگای خۆی دەبێت بەبێ ئامادەبوونی هاندەر .
ب- سزای دارایی بە بڕی (2,000,000) دوو ملیۆن دیناری عێراقی (بەپێی ماددەی 3، بڕگەی ج).



