Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئێستا؛ دوو گرێبەستی گەورە شکستیانهێنا

Yariga App

یاریگا –

هەردوو گرێبەستی ئێنگۆلۆ کانتێ بۆ فەنەرباچێ و یوسف نەسیری بۆ ئیتیحاد شکستیانهێنا.

سەرەڕای ئەوەی ئیتیحاد و فەنەرباچێ گەیشتبوونە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی ئێنگۆلۆ کانتێ، ئەستێرەی فەڕەنسی پەیوەندی بە یانە تورکییەکە بکات و یوسف نەسیری، هێرشبەری مەغریبی پەیوەندی بە یانە سعوودیەکە بکات بەڵام لە کۆتا خولەک هەردوو گرێبەستەکە شکستیانهێنا.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ روونیکردووەتەوە، فیفا بەهۆی هەبوونی کێشە لە پەڕاوەکانی هەردوو گرێبەستەکە رەزامەندی دەرنەبڕیووە و هەردوو گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

هەر بۆیە کانتێ و نەسڕی لە یانەکانی خۆیان دەمێننەوە و بەهۆی داخرانی دەرگای مێرکاتۆ گرێبەستەکان سەرکەوتوو نەبوون.

Back to top button