ئەوروپاگرنگترینیاریگا

لیۆنێڵ مێسى یان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ؟ هازارد وەڵام دەداتەوە

یـاریـگـا- یەکێک لەو ناوانەى کە لەپاڵ باشترین یاریزانەکانى جیهاندا جێگەى خۆى کردۆتەوە (ئیدین هازارد)ى بەلجیکى هێرشبەرى چێڵسى ئینگلیزییە. لە میانەى دوایین چاوپێکەوتنیدا، گەوهەرەکەى بلوز لە نێوان لیۆنێڵ مێسى و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا باشترینیان هەڵدەبژێرێ و وەک باشترین یاریزانى مێژوو ناوى دەهێنێت.

لە دەیەى پێشوودا و تا ئێستاش، گەرمترین باسى جیهان و بابەتى ئەوەى کە لەنێوان مێسى و رۆناڵدۆدا کامیان لەوەى تر باشترە جێگەى گەنگەشەى گەرمى هاوادارنى تۆپى پێ بووە. بەتایبەتى کە هەردوو ئەفسانەکە لە ساڵى ٢٠٠٨ەوە زاڵبوون بەسەر خەڵاتى باشترین یاریزانى جیهان و بەیەکسانى خاوەنى ١٠ خەڵاتى باڵۆندۆرن لەپاڵ چەندان دەستکەوت و خەڵاتى دیکەى تاکەکەسى. تەنانەت زۆر لە شارەزایان و هەواداران لەئێستادا مقۆمقۆى ئەوەش دەکەن کە کامیان باشترینى مێژووى تۆپى پێیە.

لەم دواییانە ناوى هازارد لە پاڵ ئەو ناوانەوە دەهات کە یەکێک لەو یاریزانە بێت بە بەهرە و توانا بێوێنەکانى شوێن بە دوو ئەفسانەکە چۆڵ بکات، بەڵام ٢٨ ساڵەکە لەدوایین چاوپێکەوتنیدا و لەوەڵامى ئەوەى کە ئایا مێسى یان رۆناڵدۆ باشترینى مێژووى تۆپى پێیە دانەیەکیان هەڵبژارد و خۆى یەکلا کردەوە.

– پرسیار: “پێت وایە دوو باشترین یاریزانى مێژوو هەیە؟”

-هازارد: “نەخێر بەهیچ شێوەیەک، تەنها یەک یاریزان هەیە باشترینى مێژوو بێت ئەویش لیۆنێڵ مێسییە”

لەدرێژەى چاوپێکەوتنەکەدا بەلجیکیەکە دەڵێت: “ئەو دوو یارییەى کە بەرامبەر بارسا ئەنجاممدا باشترین یادەوەرییەکانى ٢٠١٨ى من نەبوون. دڵخۆشبووم بە یاریکردن بەرامبەرى بە مێسى و بارسێلۆنا بەڵام ئەو ئاستەم پێشکەش نەکرد کە چاوەڕێم دەکرد، بێهیوا بووم.”

“هەرسێ کوڕەکەم لەیارى ستامفۆرد برێج لە یاریگادا ئامادەبوون، گەورەکەیان هەوادارێکى گەوڕەى مێسییە. (ئەوەى ڕاستى بێت هەموومان هەوادارى مێسین!) ئەوڕۆژە دەیویست مێسى ببینێت چونکە مێسى یاریزانێکى تایبەتە.”

هازارد لەم وەرزەى پریمەرلیگدا ئاستێکى نایاب لەگەڵ بلوز پێشکەش دەکات و تا ئێستا ١٠ گۆڵ و ١٠ ئەسێستى کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close