ئینگلتەرا

سۆلشایەر بەرەو ژمارەیەكی مێژووی

یاریگا- مانچستەر یۆنایتد ڕووبەڕووی تاقیكردنەوەیەكی قورس دەبێتەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕی ٢٢ی پریمەرلیگ ڕووبەڕووی تۆتنهامی سێیەمی ڕیزبەندی دەبێتەوە.

لە ئەگەری بردنەوەی شەیتانە سورەكان ئەوا سۆلشایەری ڕاهێنەر دەبێتە یەكەم ڕاهێنەر بە درێژای مێژووی یانەكە شەش یاری بەدوای یەك براوە بێت.

یاریەكەی ئەمڕۆ یەكەم یاری سەخت دەبێت دوا هاتنی ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ، لە كۆی پێنج یاری لە سەرجەمیان براوە بووە و ١٦ گۆڵی تۆمار كردووە تەنها ٣ گۆڵی لێكراوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close