
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی جامی كاراباو ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی دەكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی كاراباو.
پڕۆفایلی یاریی

لە یاریی چوون چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات.
چێڵسی لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی كاردیف سیتی بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس یارییكرد و بە لێدانی یەكلاكەرەوە یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.
لە پرێمەرلیگیش ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە و چێڵسی بە 40 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 210 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 85 یاریی ئارسیناڵ براوە بووە و چێڵسیش 64 یاریی، 61 یارییش یەكسان بوون.
لە جامی كاراباو 9 جار رووبەڕووبوونەتەوە ئارسیناڵ چوار یاریی بردووەتەوە، چێڵسی چوار یاریی و یەک یاریی یەكسان بوون.
چێڵسی لە كۆتا 11 یاریی پرێمەرلیگدا تەنیا یەک یاریی لە ئارسیناڵ بردووەتەوە ( 7 دۆڕان، 3 یەكسان ).
9 یارییە لەسەر یەک لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان چێڵسی لە ئارسیناڵی نەبردووەتەوە.
چوار یارییە لەسەر یەک لە یاریگای ئارسیناڵ چێڵسی ناتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ میكێل مێرینیۆ یاریی دەكات و بەشداریكردنی بوكایۆ ساكا گومانی لەسەرە.
لە بەرامبەردا چێڵسی بە بێ ئادارابیۆ، لاڤیا، ئیسوگۆ و كۆڵویڵ رووبەڕووی گەنەرز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
ئاریزابالاگا
وایت، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری
ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس
مادویكێ، خێسوس، مارتینێڵی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، چالۆبا، فۆفانا، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، سانتۆس
نیتۆ، ئینزۆ، پاڵمەر
جواو پێدرۆ



