Loading...
ئینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

وردەکاریی گرێبەستی جێرێمی ژاکێت لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرادەکرێت

بۆچوونی جیاواز لەسەر تێچووی گواستنەوەکە هەیە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپووڵ بە فەرمی گواستنەوەی جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری لاوی یانەی رێنی راگەیاند.

لە دوایین ساتەکانی بازاری گواستنەوەی یاریزانان لیڤەرپووڵ جێرێمی ژاکێتی لە چنگی چێڵسی دەرهێنا و بە شێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی بەرگریکارەکەی تاوەکوو ساڵی 2031 راگەیاند، بەڵام تێچووی راستەقینەی گرێبەستەکە بووەتە جێی مشتومڕ و هێشتا نازاندرێت گواستنەوەکە چەند لەسەر رێدز کەوتووە.

بەگوێرەی تۆڕی ئاتلێتیک و رۆژنامەی بی بی سی، جێرێمی بە های 55 ملیۆن پاوەندی جێگیر و 5 ملیۆن پاوەندی گۆڕانکاری لە داهاتوودا گواستراوەتەوە لیڤەرپووڵ و کۆی گشتی دەکاتە 60 ملیۆن پاوەند (69 ملیۆن یۆرۆ).

بەڵام فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپووڵ بە بری 60 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 12 ملیۆن یۆری گۆڕانکاری وەکوو پاداشت لە داهاتوودا یاریزانەکەی گواستتووەتەوە و کۆی گشتی دەکاتە 72 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button