Loading...
جیهانگرنگترین

موژدەیەکی خۆش لە سەرۆکی فیفاوە بۆ رووسەکان

Yariga App

یاریگا –

جیانی ئینفانتینۆ موژدەیەکی خۆش بە رووسەکان دەدات رەنگە بەیەکجاریی سزای سڕکردنەکەیان لەسەر لابەرێت.

لەوەتەی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆراینا لە فێبرایەر/شوباتی 2022، وەرزشی رووسیا وەک زۆر لایەنی دیکەی ئەو وڵاتە رووبەڕووی سزای قورس بووەوە. هەر لە بەشداریپێنەکردنیان لە پاڵەوانێتیەکانی تۆپی پێ تا یارییەکانی ئۆڵێمپیاد.

لە نوێترین لێدواندا بۆ سکای نیوز، ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا وتی

بەدڵنیاییەوە پێویستە سزاکان لەسەریان هەڵگرین چونکە ئەو سزایانە هیچی لێ سەوز نەبووە، بەڵکوو تەنها نائومێدی و رقی لێکەوتووەتەوە. یاریکردنی کچان و کورانی رووسیا لە ئەوروپا یاریی بکەن یارمەتیمان دەدات.

سەبارەت بە سڕکردنی ئیسرائیل کە ئەو وڵاتەش تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەتایبەت بەرامبەر خەڵکی غەززە، ئینفانتینۆ وتی

سزادانانیان شکستە بۆ ئێمە.

هاوکات لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکەکەی فیفا خواستی خۆی بۆ گۆڕانکاریی لە یاساکانی یەکێتیەکەیدا دەربڕی و وتی

نابێ هیچ وڵاتێک سڕبکرێت بەهۆی کردەوەی سەکردە سیاسیەکانیانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button