ئیسپانیاگرنگترین

ڤاڵڤێردی پەیوەندییەکەی باوکی نەیمار رووندەکاتەوە

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە باوکی نەیمار داوای لە بارسا کردووە کوڕەکەی دووبارە بۆ کامپنو بگوازنەوە. ڤاڵڤێردی وەڵام دەداتەوە.

رۆژنامەی ئەل موندۆ لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە دابوو کە باوکی نەیمار پەیوەندی بە بارساوە کردووە و داوای کردووە جارێکی دیکە نەیمار بە بارسا شاد بکەنەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ڤاڵڤێردی لەوبارەیەوە رایگەیاند:

“خەڵک شتی گەورە لەسەر یاریزان و یانەکان دەڵێن”

“نەیمار یارزانیکی مەزنە و لە جامی جیهانی ئاستێکی باشی هەبوو، بەڵام ئەو ئێستا لە یانەیەکی جیاوازە و نامەوێت هیچ لەو بارەیەوە بڵێم”

“هیچ کەس پەیوەندی بە منەوە نەکردووە لەبارەی نەیمار. هەواڵ هەمیشە هەیە لە میدیاکان، بەڵام ئەو یاریزانی پاریسە و ئێمە رێز لەوە دەگرین”

ساڵی ٢٠١٧، نەیمار بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە بارساوە بەرەو پاریس بەڕێکەوت و چەند جارێکیش باس لە ناکۆکی نەیمار لەگەڵ پاریس کراوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close