Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالان ماکسیمین گەڕایەوە خولی وڵاتەکەی

Yariga App

یاریگا –

ئالان سان ماکسیمین وێستگەیەکی نوێی هەڵبژارد و گەڕایەوە بۆ خولی فەڕەنسا.

لە چەند رۆژی رابردوو چیرۆکی ماکسیمین میدیاکانی بەخۆوە سەرقاڵکرد کاتێک ئاشکرایکرد بەهۆی هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستی بە منداڵەکانی یانەی ئامێریکای مەکسیکی جێهێشت ئەوەش دوای تەنها 6 مانگ لە مانەوەی لەو یانەیە.

ئالان ماکسیمین بەهۆی رەگەزپەرستییەوە یانەکەی جێهێشت

ماکسیمین ماوەی 13 ساڵە وەک پیشەگەر لە لاکێشەی سەوز دەرکەوتووە کە یەکەمین جار لە رێگەی سانت ئیتیان. ناوبراو خاوەنی هونەر و بەهرەی تایبەت بەخۆیەتی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یاریزانە 28 ساڵانەکە پەیوەندی بە یانەی لێنسی لیگ وەن کردووە.

پەیوەندیکردنی بە لێنسەوە، دەبێتە دەیەمین یانە لە ماوەی یاریکردنیدا درێسەکەیان بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button