Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆنالی پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەکات؟ بریکارەکەی هەمووشتێکی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیکردنی ساندرۆ تۆنالی یاریزانی نیوکاسڵ بە یانەی ئارسیناڵەوە میدیاکانی ئینگلتەرای تەنی و بە سوپرایزێکی گەورە بۆ هاندەرانی گەنەرز وەسفیان کرد.

بەشێک لە زانیارییەکان بەجۆرێک بوون، کە گوایە جیوسێپی ریزۆی بریکاری ئەستێرە ئیتاڵیەکەش فشار لە تۆنالی دەکات بەرەو ئاڕاستەی ئارسیناڵ.

تەواوی وردەکارییەکان لەم بەستەی خوارەوە بخوێنەوە:

ئارسیناڵ دەیەوێت سوپڕایزی گواستنەوەی زستانە ئەنجام بدات

بەگوێرەی  نوێترین پێشهات کە خودی ریزۆ لە لێدوانێکیدا خاڵی کۆتایی لەسەر پیتەکان داناوە، سەرجەمی ئەو دەنگۆیانەی ئەمڕۆ بڵاوکرانەوە بە درۆ خستەوە و وتی

هەرگیز هیچ گفتوگۆەیەکمان لەگەڵ ئارسیناڵ ئەنجام نەداوە. نیوکاسڵیش هەرگیز نایەڵێت تۆنالی لەم زستانەدا بڕوات. هیچشتێکی وا لەگۆڕێ نییە و تەنانەت قسەشمان دەربارەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button