Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی یاریزانێکی لە خواستن دەگەڕێنێتەوە

درێسی ژمارە 41 دەپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

خواستنی سڤایرێ نیپان بە رێککەوتنی هاوبەش هەڵوەشێنرایەوە و گەڕایەوە مانچێستەر سیتی.

مانچێستەر سیتی بەفەرمی گەڕاندنەوەی سڤایرێ نیپانی بەهرەمەندی لاوی 18 ساڵی لە میدڵزبرۆ رایگەیاند و درێسی ژمارە 41 دەپۆشێت.


یانەی میدڵزبرۆ بە هەمان شێوە بەفەرمی گەڕانەوەی نیپانی بۆ مانچێستەر سیتی و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە رێککەوتنی هاوبەش راگەیاند، هەروەها سوپاسی تێکۆشانی یاریزانەکە دەکات لەو ماوەیەی لەگەڵیان بووە و هیوای باشترینی لە داهاتوو بۆ دەخوازن.


سڤایرێ نیپان هاوینی 2025 بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ لە رۆسێنبۆرگی نەرویجییەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە کرد، پاشان بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک رووی لە میدڵزبرۆ کرد.

نیپان ئەم وەرزە لە 22 یارییدا 712 خولەک بەشداریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button