تەواو؛ ئارسیناڵ هێرشبەرێکی لاو دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ لە دوایین رۆژی بازاری گواستنەوەی یاریزانان هەوڵ بۆ گواستنەوەی جەیمس ویڵسن دەدات.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ لەگەڵ یانەی هارت ئۆف میدلۆسیان لە گفتوگۆدایە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی جەیمس ویڵسن و دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە.
BREAKING: Arsenal are holding talks with Hearts over a potential loan deal for striker James Wilson 🚨
The 18-year-old has 18 months left on his contract with the club holding an option to extend by a further year. pic.twitter.com/GXdiaR4Wc6
— Sky Sports News (@SkySportsNews) February 2, 2026
ویڵسن لەگەڵ یانەکەی ئێستای 18 مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێک لەبەردەمدایە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، یاریزانەکە بە گرێبەستەکەی ئارسیناڵ رازییە و ئەمڕۆ بەرەو لەندەن گەشتدەکات بۆ تەواوکردنی وردەکارییەکانی گرێبەستەکە.



