Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

رۆدری هێرناندێز رەخنەی تووند لە ناوبژیوان و ڤار دەگرێت

"خەڵک نایانەوێت ئێمە براوە بین"

Yariga App

یاریگا –

رۆدری هێرناندێز هۆکاری بەرامبەربوونیان دژی تۆتنهام رووندەکاتەوە و خەتاکە دەخاتە ئەستۆی ناوبژیوان و ژووری ڤار.

شەوی رابردوو لە گەڕی 24ـی یارییەکانی پرێمەرلیگ، لە یارییەکی دراماتیکیدا یانەی مانچێستەر سیتی بووە میوانی یانەی تۆتنهام، یارییەکە بە یەکسانبوون و بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات.

مانچێستەر سیتی لە سەرەتادا بە دوو گۆڵ پێشکەوت، بەڵام دواتر سپێرس بە دوو گۆڵی سۆلانکێ ئەنجامەکەی گەڕاندنەوە خاڵی سەرەتا، لەدوای یارییەکە رۆدری قسەی بۆ تۆڕی Stan Sports کرد و رەخنەی لە بڕیارەکانی ناوبژیوان گرت.

دەزانم زۆرمان بردووەتەوە و خەڵک نایەوێت ئێمە بیبەینەوە، ناوبژیوان دەبێت بێلایەن بێت، ئەمە دادپەروەرانە نییە، ئەم وردەکارییە بچووکانە جیاوازی دروستدەکەن، ڤار لەبەرئەوە دانراوە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا براوەکەی پێشووی باڵۆندۆر ئاماژەی بەوەدا گۆڵی یەکەمی تۆتنهام فاوڵێکی تەواو بوو و پێویست بوو رەتبکرێتەوە.

شتەکە زۆر روونە، لەنێو یاریگا تۆ نای بینیت بەڵام کاتێک سەیری وێنەکان دەکەیت، دیارە کە فاوڵە، ئەمە دوو بۆ سێ یارییە لەسەریەک ئەمە روودەدات و جێی نائومێدییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button