تەواو؛ ئەیسی میلان گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییکردەوە

یاریگا –
گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا بۆ ئەیسی میلان یەکلاییبووەتەوە و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا.
دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ماتێتا لەگەڵ میلان گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەمڕۆ بەیانی لە شاری لەندەن پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوە.
🚨 AC Milan conducting further medical checks on Jean-Philippe Mateta in London this morning ahead of potential switch from Crystal Palace. #ACMilan offer worth more than €30m accepted by #CPFC & Jorgen Strand Larsen lined up as replacement @TheAthleticFC https://t.co/Cqp1NN8k3f
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 2, 2026
ئەیسی میلان بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە پێشکەش بە کریستاڵ پاڵاس کردووە و یانەکەش قبووڵی کردووە.
ماتێتا لەم وەرزەدا 34 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، توانیویەتی 10 گۆڵ بکات و دوو گۆڵیش دروستبکات. لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس لە 186 یاریی، 56 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی دروستکردووە.