
یاریگا –
ریال مەدرید بەفەرمی پێکانی جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی راگەیاند و یاریزانەکە بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.
دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ جود بێڵینگهام کرا، دەرکەوت لە ماسوولکەی رانی تووشی پێکان بووە.
جود بێڵینگهام لە یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ لە خولەکی 10 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆزێ لویس سانچێز، رۆژنامەنووسی ئیسپانی، جود بەهۆی ئەو پێکانە سەختە بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.
ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە ئەوەیە، لە گرتە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێت، بێڵینگهام پێش یارییەکە دەست لە ماسوولکەی بەشی پشتەوەی رانی دەدات و هەست بە ئازار دەکات، لە یارییەکەش هەر ئەو شوێنەی تووشی پێکان دەبێت.
ئەوەش میدیاکانی ئیسپانیای تووشی سەرسوڕمان کردووە، کە چۆن دەکرێت سوور بزانیت یاریزانێک پێکانی هەیە بەڵام هەر بەشداریی یاریی بکات و مەترسی لەسەر دروست بکرێت.
پێکانەکەی جود گورێزکی گەوریە بۆ مێرێنگی بەو پێیەی یاریزانەکە لە شەش یاریی داهاتوو بەرامبەر ڤاڵێنسیا، ریال سۆسیداد، بێنفیکا، ئۆساسونا، بێنفیکا و خێتافی بێبەش دەبێت.
🚨🚨🚨🚨🚨🎥 الكواليس |
بيلينغهام قبل المباراة وهو يعاني من ألم في نفس مكان إصابته !!
— محمود مجيد (@MMajeedX) February 1, 2026


