ئاشکرابوو؛ رۆناڵدۆ بەهۆی بێنزێما مان دەگرێت
دژی چوونی بێنزێمایە بۆ هیلال

یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ نارازییە و رەتیدەکاتەوە یاری بۆ نەسر بکات.
بەگوێرەی ئا بۆلا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەڕێوەبەرانی سندووقی وەبەرهێنانی سعوودییە ناڕازییە و بڕیاریداوە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر ریاز بەشداریی نەکات و مان بگرێت.
ئەمڕۆ کاتژمێر 18:15 لە گەڕی بیستەمی خولی سعوودی، نەسڕ دەبێتە میوانی ریاز، بەڵام بەگوێرەی هەمان سەرچاوە یاریزانە پۆرتوگالییەکە ئامادەنییە یاری بکات.
Cristiano Ronaldo recusa jogar pelo Al Nassr
Leia aqui: https://t.co/4giU2gsI8X#futebol #internacional
— A BOLA (@abolapt) February 1, 2026
پێشووتر فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگ رایگەیاند کە هۆکاری یارینەکردنی رۆناڵدۆ هیچ پەیوەندییەکی بە دۆخی جەستەیی یاریزانەکە یاخود بیرکردنەوە لە یاریی هەیینی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئیتیحاد نییە.
🚨⚠️ Cristiano Ronaldo will not feature in tomorrow’s match between Al Nassr and Al Riyadh.
His absence is not related to any physical issue nor to workload or fitness management. pic.twitter.com/k5TvpMquBR
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 1, 2026
بەگوێرەی ئا پۆلا، رۆناڵدۆ لە شێوازی مامەڵەکردنی سێ ساڵەی سندووقی وەبەرهێنانی سعوودی لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نییە، بەتایبەت بەراورد بەو مامەڵەیەی لەگەڵ یانە رکابەرەکانی کراوە کە لەلایەن هەمان سەرچاوە بەڕێوەدەبرێت.
کریستیانۆ لەوە نیگەرانە کە نەسڕ ئەو داواکاریانەی بۆ جێبەجێ نەکراوە کە خۆرخێ خیسۆسی راهێنەر ویستوویەتی، لە گواستنەوەی زستانەش تەنیا یەک گرێبەستیان واژۆکردووە، ئەویش حەیدەر عەبدولکەریمی عێراقی بووە کە تەمەنی 21 ساڵ، ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە.
وقعت إدارة شركة نادي #النصر عقدًا رسميًا مع لاعب نادي الزوراء العراقي حيدر عبدالكريم ✍️
و ذلك بعقد يمتد لموسمين ونصف.دعواتنا لنجمنا بالتوفيق مع ناديه #العالمي 💛 pic.twitter.com/8sZJ75iPHy
— نادي النصر السعودي (@AlNassrFC) January 26, 2026
لە دەستەی بەڕێوەبەرانی نەسر دوو پۆرتوگالی هەیە، کە سیماو کۆتینیۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی و خۆسێ سیمیدۆی بەڕێوەبەری جێبەجێکارە، بەڵام لە سەرەتای مانگەوە بە بڕیاری بۆردی بەڕێوەبەران دەسەڵاتەکانیان راگیراوە.
رۆناڵدۆ باوەڕی وایە بەڕێوەبەران لەگەڵ نەسڕ خراپ بوونە، بەتایبەت بەراورد بە هیلال کە لە بازاڕی گواستنەوە زۆر چالاکترە، دوو ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی بەرگریکاری فیۆرێنتینا، پابۆ ماری خەرجکردووە، هەروەها 30 ملیۆن یۆرۆی بە هێرشبەری لاوی یانەی رێن، قادر مێیتێ داوە.
الموهبة الفرنسية “ميتي” في صفوف #كبير_آسيا 💙🌟 pic.twitter.com/MtQ1i3D2YB
— نادي الهلال السعودي (@Alhilal_FC) February 1, 2026
رەنگە هەر بەوەندە کۆتایی نەیەت، بەتایبەت کە لە ئێستادا ئەگەری پەیوەندیکردنی کەریم بێنزێماش بە هیلالەوە لە ئارادایە، چونکە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیتیحاد شکستی هێناوە. هیلال نزیکە لە کۆتایی پێهێنانی گرێبەستی سایمۆن بوابرێ لە یانەی نیۆم بەرامبەر بە 30 ملیۆن یۆرۆ.
مانگرتنی رۆناڵدۆ یەکەم نیشانەی ناڕەزایەتی نییە لە نەسر، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو خۆرخێ خیسۆس گووتی کە یانەکەی بەراورد بە هیلال دەسەڵاتێکی هێندە سیاسیی نییە. ئەم لێدوانە هێندە کاریگەربوو لەسەر تۆپی پێی سعوودییە، بە ئەندازەیەک وایکرد یانەی هیلال داوا بکات راهێنەرە پۆرتوگالییەکە سزای راگرتنی بەسەردا بسەپێنرێت.



