ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
تەواو؛ چێڵسی بەرگریکارێک دەگەڕێنێتەوە

یاریگا –
چێڵسی بڕیاری کۆتایی داوە و مامادۆ سار، بەرگریکاری سێنیگالی دەگەڕێنێتەوە یانەکەی.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی کۆتایی بە خواستنەکەی مامادۆ سار لەگەڵ ستراسبۆرگ دەهێنێت و بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لەم زستانە دەگەڕێتەوە یانە لەندەنییەکە.
مامادۆ سار لە هاوینی 2025 لە ستراسبۆرگەوە بەبڕی 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەڵام بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە بەردەوام بوو.
چێڵسی لەم زستانە هەوڵی بۆ گواستنەوەی جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری رێن دەدا و ئۆفەرێکی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەش کردبوو.
بەڵام لیڤەرپوول چووە ململانێی گرێبەستەکە و بە 70 ملیۆن یۆرۆ بەرگریکارە فەڕەنسییەکەی لەژێر چنگی بلوز دەرهێنا.



