دەنگۆکانی مێرکاتۆ: لیڤەرپوول گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییدەکاتەوە و چێڵسی دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری رێن بە 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ
ئەمڕۆ جێرێمی ژاکێت دەگاتە لیڤەرپوول و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات – فابریس هاوکینز
یوڤێنتوس پرسیاری بێتۆ، هێرشبەری ئێڤەرتنی کردووە، بەڵام تۆفیس ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت – تیم تۆک
تۆتنهام، لیدز یونایتد و سەندرلاند ئارەزووی گواستنەوەی ئێندریک، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید دەکەن – فیچاخێس
مانچێستەر یونایتد ناتوانێت رێگری لە مانەوەی مارکوس راشفۆرد لە بارسێلۆنا بکات و یانە کاتالوونیەکە دەتوانێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
نۆتینگهام فۆڕێست لە گواستنەوەی داڤید فیڕاتسێ، ناوەڕاستکاری ئینتەر میلان بێهیوا بووە و بەدوای ئامانجێکی دیکە دەگەڕێت – سکای سپۆرتس
لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی دێنزێڵ دومفریس، بەرگریکاری ئینتەر میلان دەکات بەڵام یانە ئیتاڵییەکە دەستبەرداری نابێت – فابریزۆ رۆمانۆ
دۆمینیک سۆبۆسلای، ئەستێرەی لیڤەرپوول پێیوایە داهاتووی لەگەڵ رێدز بەدەست خۆی نییە و گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات – ئاتلێتیک
چێڵسی دوای لەدەستدانی جێرێمی ژاکێت، هەوڵی گواستنەوەی تایلێل تایی، بەرگریکاری نانت دەدات – لێکیپ