ئەوروپائینگلتەراگرنگترین

” وەک سەگەی خۆم متمانەم بە ئێریکسن هەیە “

یاریگا
ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەڕا بە جۆرێک باس لە ئێریکسنی ناوەڕاستکاری یانەکەی دەکات کە بە ئاژەلێک بەراوردی دەکات.

راهێنەرەکەی سپێرز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد سەبارەت بە داهاتووی کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی گووتی ” ئێریکسن یاریزانێکی لێهاتووە و هەمیشە حەز بەوە دەکات لەناو یاریگا سەربەست بێت. سەبارەت بە مانەوەی لە یانەکەمان دەمەوێت بڵێم کە بە قەد سەگەکەم بڕوام بە مانەوەی هەیە و ئەو دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە”.

ماوەیەکە دەنگۆی جیابونەوەی کریستیان ئێریکسن بڵاوبۆتەوە و چەندین یانە لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی، بەڵام پۆکێتینیۆ بە جۆرێک بڕوای بە مانەوەی هەیە کە بە سەگەکەی بەراوردی دەکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close